سوودەکانی پێکەنین

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-02-23:22:00 - کۆدی بابەت: 5111
سوودەکانی پێکەنین

ناوه‌ڕۆك

پێکەنین

خۆشحاڵی و پۆزەتیڤانە ڕوانین بۆ ژیان یەکێکە لە سوودە گرنگەکانی پێکەنین، زۆر کەس هەن لە ژیانیاندا بە بڕی پێویست پێناکەنن و ئەمەیان لە دەست خۆیان یاوە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە منداڵی تەندروست لەوانەیە بەدرێژایی ڕۆژەکە ٤٠٠ جار پێبکەنێت و گەورەکان تەنها ١٥ جا پێدەکەنن بە درێژایی ڕۆژەکە.

سوودەکانی پێکەنین

١- کۆنتڕۆڵی سترێس و قەلەقی

پێکەنین دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هۆڕمۆنەکانی سترێس وەک (کۆرتیزۆڵ، ئەدریناڵین، دۆپامین) و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی هۆڕمۆنە بەرزەوەبووەکانی سەلامەتی وەک (Endorphins) و دەبێتە هۆی زیادکردنی خانەکانی دروستکەری (دژەتەن) و باشترکردنی کاری خانەکانی T کە لە جەستەدا لەبەرامبەر تەنە نامۆکاندا بەرگری دەکەن، و تەواوی ئەمانە سیستمی بەرگری لەش ڕێکدەخەن، هەروەها دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستە دەروونیە خراپەکان.

٢- خاڵیکردنەوەی هەستەکان 

هەستت کردووە کە دوای گریان یاخود پێکەنین حاڵت باشتر بووە و خاڵی بوویتەتەوە؟ پێکەنین هەستێکی باش بە مرۆڤ دەدات و لە هەستە خراپەکان پاکی دەکاتەوە.

٣- وەرزشی ناوەوەی جەستە

پێکەنین لە ناخی دڵەوە دەبێتە هۆی وەرزشکردنێک بۆ جەستە و گرژبوونی ماسوولکەکانی سک و شان و ماسولکەکان ئارام و نەرم دەکاتەوە، هەروەها پێکەنین وەرزشێکی تایبەتە بۆ تەندروستی دڵ.

٤- دورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی خراپ

پێکەنین دورت دەخاتەوە لە توڕەیی و سترێس و بیرکردنەوەی خراپ، هەروەها پێکەنین دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەمتر هەست بە تاوان بکەیت بۆ شتەکان.

٥- سوودە کۆمەڵایەتیەکانی

بە پێکەنین خۆت لە کەسانی تر نزیکدەکەیتەوە، زۆرینە لەو باوەڕەدان کە پێکەنین بە هەمان ئەندازەی میهرەبانی کاریگەری باشی دەبێت.
هەر بۆیە ئەگەر تۆ کەسێکیت کە زۆر پێدەکەنیت ئەوا یارمەتی کەسانی دەوربەریشت دەدەیت کە ئەوانیش پێبکەنن و سوود وەرگرن لە سوودەکانی پێکەنین.

چۆن پێبکەنین؟

١- تەلەفزیۆن و فیلمەکان

ئەگەر فیلمێک یان درامایەکی کۆمیدی ببینیت ئەوا بەردەوام تا تەواوبوونی فیلمەکە پێدەکەنیت و دڵخۆش دەبیت و بەشێک لە فیلمەکەت هەمیشە لە مێشکدا دەمێنێتەوە و بە هەر جارێک بیرکردنەوە لێی پێدەکەینەتەوە، هەرکاتیش پێویستت بە پێکەنین بوو و دڵگران بوویت دەتوانیت دانیشیت و سەیری فیلمەکە بکەیتەوه.

٢- پێکەنین لەگەڵ هاوڕێیان

میوانی و کۆبوونەوە و قسەکردن لەگەڵ هاوڕێیاندا وادەکات کە تۆ زیاتر پێبکەنیت.

٣- بۆ هەر بابەتێک پێکەنین بەکاربهێنە

کاتێک تووشی کێشە دەبیتەوە بە پێکەنینەوە هەوڵبدە چارەسەری بکەیت و بیر لە لایەنە باشەکەی بکەرەوە هەمیشە، و دەتوانیت وەک نوکتەیەک لەنێوان هاوڕێکانتدا باسی بکەیت.

پێکەنینی ڕاستی و دروستکراو

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پێکەنین چ ڕاستی بێت یاخود دروستکراو ئاوا هەر سوودی تایبەتی دەبێت بۆ جەستە، و جەستە ناتوانێت جیایبکاتەوە و هەمان سوودی دەبێت و لەوانەشە پێکەنینی دروستکراو ببێتە هۆی ئەوەی کە بەدواشیدا پێکەنینی ڕاستی بێت.


سەرچاوەکان



2660 بینین